سکالۆنی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی راگەیاند

یاریگا –
سکالۆنی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بۆ دوو یاریی داهاتووی راگەیاند، بانگهێشتی مێسی کردووە.
ئەرجەنتین لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوورب بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 راگەیاندووە، لیۆنێل مێسی کە لە یارییەکانی رابردووی تانگۆ دابڕابوو، جارێکی دیکە بانگهێشتکراوەتەوە و بۆ هەردوو یارییەکەی سەرەتای مانگی داهاتوو ئامادە دەبێت.
#SelecciónMayor Prelista de convocados del exterior para la doble Fecha FIFA de Eliminatorias 🇦🇷 pic.twitter.com/hQxQzibkxd
— 🇦🇷 Selección Argentina ⭐⭐⭐ (@Argentina) May 15, 2025
سەرەتای مانگی داهاتوو ئەرجەنتین لە پاڵاوتنی ئەمریکای لاتینی بۆ مۆندیالی 2026 رووبەڕووی چیلی و کۆلۆمبیا دەبێتەوە، کە تانگۆ بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە 14 یاری پێشەنگی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتینی گرتووە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئەرجەنتین:
گۆڵپارێز:
ئیمیلیانۆ مارتینێز، واڵتەر بێنیتیز، ، گێرۆنیمۆ رولی
بەرگریكار:
ناهوێل مۆلینا، خوان فۆیس ، لیۆناردۆ بالێردی، كریستیان رۆمێرۆ، گێرمان پێزێلا، فاكوندۆ مێدینا، نیكۆلاس ئۆتامێندی، نیكۆلاس تاگلیافیكۆ، ڤالێنتین بارکۆ.
ناوەڕاست:
لیاندرۆ پاریدیس، ئێنزۆ فێرناندێز، ئالێكسیس ماك ئالیستەر، رۆدریگۆ دی پاوڵ، ئیزیكێل پالاسیۆس، تیاگۆ ئالمادا، جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، ، نیکۆلاس دۆمینیگێز.
هێرشبەر:
لیۆنێل مێسی، نیكۆلاس گۆنزالێز، لاوتارۆ مارتینێز، جولیان ئالڤارێز، نیكۆ پاز، ئانخێل كۆرێیا، جولیانۆ سیمیۆنی، ئالیخاندرۆ گۆنزالێز، ڤالێنتین کاستیلانۆس.