سعوودیە

هاندەرانی نەسڕ داوای دوورخرانەوەی کریستانۆ لە یانەکەیان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی نەسڕ بە هیچ شێوەیەک لە ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رازی نین و داوای جێهێشتنی یانەکەیان لێکردووە.

رۆناڵدۆ دوای ناکۆکی لەگەڵ ئێریک تێنهاخ لە مانچێستەر یونایتد لە زستانی 2023 پەیوەندی بە نەسرەوە کرد. بوونی ئەم سوپەرستارە پورتوگالییە بووە هۆی ئەوەی شەپۆلێکی ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی جیهانی لە هاوینی دواتردا بەرەو خولی سعودیە بڕۆن.

زۆرێک لە هاندەران هیوایان خواست ئەم گواستنەوەیە یارمەتی رۆناڵدۆ بدات بۆ داخستنی جیاوازیی نێوان لیۆنێل میسی رکابەری دێرینی لە رووی ژمارەی نازناوەکانەوە، بەڵام ئەوە رووی نەدا.

لەو کاتەوەی رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕەوە کردووە، تیپەکە نەیتوانیوە یەک نازناوی فەرمی بەدەستبهێنێت و لە دوو وەرزی رابردوودا لە کێبڕکێی بردنەوەی خولی سعودیە دوورکەوتووەتەوە. هەروەها نەیانتوانی بگەنە قۆناخی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و جامی سعودیەشیان دۆڕاند.

تاکە جامێک کە نەسڕ توانی لەگەڵ رۆناڵدۆ بەدەستی بهێنێت، جامی شاسەلمان بوو لە ساڵی 2023 کە بە رکابەرییەکی نافەرمی دادەنرێت. ئەمەش وایکردووە کۆمەڵێک هاندەری یانەکە هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر ئەم ئەفسانەی پێشووی ریال مەدرید بگرنەبەر.

لە وەڵامی یەکێک لە پۆستەکانی رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هاندەرێکی نەسر پەیامێکی نووسی کە لەلایەن زۆرێک لە هاندەرانی دیکەی تیپەکەوە پێشوازی لێکرا و گوتی:

ئێمە نامانەوێت تۆ لە پێکهاتەی یارییەکەی داهاتوودا بیت.

هەوادارێکی دیکە بە تووڕەییەوە نووسیویەتی:

“تکایە دوور بکەوە”. – ئیتر نەسڕ تۆی ناوێت.

بەکارهێنەرێکی دیکە نووسیویەتی:

لە ژیانی تۆپی پێدا دەستکەوتێکی زۆرت بەدەستهێناوە. بەڵێ ئێمە ئەوە دەزانین. مێژووی تۆش دەزانین. بەڵام تا ئێستا هیچت بۆ ئێمە نەکردووە و دەزانین لە داهاتوودا نایکەی. بۆیە تکایە یانەکە جێبهێڵە و بگەڕێەوە پۆرتوگال، کە هەمیشە خەونت پێیەوە بینیوە. “لەوێ چێژ وەردەگریت.”

وە هاندەرێکی دیکەش زیادی کرد:

براکەم، تۆ رێگری لە پێشکەوتنی ئەلنەسر دەکەیت. “تکایە خانەنشین ببە، سوپاس.”

ئەم ناڕەزایەتییانە لە ناو یاریگاش پیشان دەدرێن و رەنگە هەر لەبەر ئەم هۆکارە بوو کریستیانۆ لە یاریی رابردووی یانەکەی بەشداری نەکرد و نەسڕ توانی بە ئەنجامێکی گەورە 9-0 بەرامبەر ئەخدود سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button