ئینگلتەرا
ریزبەندی ئەو یانانەی زۆرترین پارەیان لە هێڵی بەرگری خەرجکردووە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ریزبەندی یەکەمی ئەو یانانە دێت کە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەی بەرگریکاران خەرجکردووە لە کۆتا پێنج ساڵی رابردوودا بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ترانسفێرمارکێت.
لە ریزبەندی 10 یانەکەدا حەوت یانەیان لە پریمەرلیگن و ریاڵ مەدریدیش تەنها 5 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە کە بەپێی ریزبەندییەکە لە پلەی 236دێت!
لۆس بلانکۆس لەم وەرزەدا تووشی کێشەی گەورە هات لە هێڵی بەرگریدا و یانەکە لەژێر رەخنەی هاندەرانیدا بەهۆی نەگواستنەوەی بەرگریکاری پێویست. هەرچەندە دین هاوسن بۆ یانە شاهانەکە یەکلابووەتەوە بەڵام بەر لە هاوینی ئەمساڵ، ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە
- چێڵسی – 13 یاریزان – 391.4 ملیۆن یۆرۆ
- تۆتنهام – 18 یاریزان – 358.1 ملیۆن یۆرۆ
- مانچێستەر سیتی – 9 یاریزان – 320.4 ملیۆن یۆرۆ
- مانچێستەر یونایتد- 12 یاریزان – 281.2 ملیۆن
- ئارسناڵ – 11 یاریزان – 258.4 ملیۆن
- پاریس سان جێرمان – 12 یاریزان – 250.5 ملیۆن
- بایەرن میونشن – 15 یاریزان – 224.5 ملیۆن
- ئەستۆن ڤیلا – 16 یاریزان – 195.9 ملیۆن
- وێستهام – 12 یاریزان – 193.5 ملیۆن
- لایپزیگ – 13 یاریزان – 182.8 ملیۆن