ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلاییدەبێتەوە؛ تیۆ هێرناندێز خۆی پێشکەشی ریال مەدرید دەکات و دوو بەرگریکاری دیکەش بژاردەی سەرەکین

ریال مەدرید سێ پلانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی چەپ داڕشتووە

Yariga App

یاریگا –

دوای یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد و دین هاوسن، ئێستا ریال مەدرید کار لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی چەپ دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی چەپ دەستپێکردووە، ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکاری لاوی بێنفیکای پۆرتوگاڵی ئامانجی سەرەکی یانەکەیە و دەیانەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، کە پێشتر لە ئەکادیمیای ریال مەدرید بووە.

کارێراس تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بێنفیکا هەیە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت بێنفیکا رازیبکات بە نرخێکی کەمتر دەستبەردای ببێت، مانچێستەر یونایتدیش کێڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی یاریزانەکە دەکات.

ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکاری لاوی بێنفیکا

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، مێرێنگی ئەگەر لە گواستنەوەی کارێراس سەرکەوتوو نەبێت ئەوا پەنا دەباتە بەر پلان بی و هەوڵددات میلۆس کێرکێز بەرگریکاری چەپی بۆرنمۆس بگوازێتەوە ریزەکانی.

میلۆس کێرکێز (21 ساڵان) لە هاوینی 2023 لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ روویکردە یانەکەی پرێمەرلیگ، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمۆس هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو بەرگریکارە هەنگارییە 35 ملیۆن یۆرۆیە.

لەم وەرزە بەرگریکارەکەی بۆرنمۆس بەشداریی 36 یاریی کردووە و 2 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە. کێرکێز خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی هەنگاریا.

میلۆس کێرکێز

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری ئەیسی میلان خۆی پێشکەشی ریال مەدرید، بەڵام تیۆ لەپێشینەی ئامانجەکانی ریال مەدرید نییە، بەڵام وەک پلانێکی جێگرەوە سەیر دەکرێت، ئەگەر یانەکە لە گواستنەوەی دوو بژاردەکەی دیکە شکستیهێنا، ئەوکات بیر لە گواستنەوەی تیۆ دەکاتەوە.

تیۆ هێرناندێز لە ئەکادیمیای ئاتلێتیکۆ مەدرید پێگەیشتووە، لە هاوینی 2017 بە 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. لە هاوینی لۆس بلانکۆسی جێهێشت و بە 22.80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.

تیۆ هێرناندێز

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button