سێ یانە پارە لە ریاڵ مەدرید وەردەگرن بەرامبەر فرۆشتنی دین هاوسن

گواستنەوەی دین هاوسن بۆ ریاڵ مەدرید تەنها راگەیاندنی ماوە و ووردەکاری و تێچووی گرێبەستەکەش ئاشکرادەبێت.
هاوسن لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەی بۆرنمس لە پریمەرلیگ پێشکەش دەکات و ئەمەش کردییە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەورووپا. سەرەنجام ریاڵ مەدرید جەنگەکەی بردەوە بە سوود وەرگرتن لە خواستی ئەو یاریزانە کە دەیویست درێسی یانەی شاهانە بپۆشێت.
بەگوێرەی مارکا، ریاڵ مەدرید بڕە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هاوسن دەداتە بۆرنمس کە 58 ملیۆن یۆرۆیە و تەواوی پارەکەش تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 دەبێت بە سێ بەش.
جگە لەوە، پێشتر هاوسن یاری بۆ یانەکانی مەلاگا و یوڤێنتۆس ئەنجامداوە، بەگوێرەی بەندەکانی گواستنەوەکانی پێشوو، هەردوو ئەو یانەیەش سوود مەند دەبن لە گواستنەوەکە بەم جۆرە:
- یوڤێنتۆس بڕی 5.8 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت چونکە 10٪ی مافی دووبارە فرۆشتنەوەی هەبوو
- هەروەها مەلاگا 1.8 ملیۆن وەردەگرێت بەهۆی شێوازی رێککەوتنی فرۆشتنیان بە بیانکۆنێری
🚨 CONFIRMED: Real Madrid will pay €58M in total to sign Dean Huijsen.
• Bournemouth will get the money in 3 installments
• €5.8M will go to Juventus
• €1.8M will go to Malaga @marca pic.twitter.com/br8g0twXDu— Madrid Zone (@theMadridZone) May 14, 2025
هاوسن دەبێتە یەکەم گرێبەستی فەرمی سەردەمی چابی ئەلۆنزۆ لە مەدرید. هەرچەندە ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد یش یەکلابووەتەوە بەڵام هێشتا رێکارە فەرمییەکان ئەنجام نەدراون.
چاوەڕواندەکرێت گرێبەستی سێهەمی مەدرید بۆ بەرگریکارێکی باڵی چەپ بێت و یانەکە خوێندنەوە بۆ چەند بژاردەیەک دەکات.