بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڵەوانێکی جیهان ماڵاوایی لە یانەکەی دەکات

"هەموو شتێک کۆتایی هاتووە"

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵاوایی لە بێنفیکا دەکات.

رۆژنامەی رێکۆرد بڵاویکردووەتەوە، نێوان ئانخێل دی ماریا و یانەی بێنفیکا کۆتایی هاتووە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە، کە لەکۆتایی ئەم وەرزە ماڵاوایی دەکات و یانەکە جێدەهێڵێت.

بێنفیکا یەکێکە لە یانە بەشداربووەکانی جامی جیهانی یانەکان، کە پاڵەوانێتییەکە لەم هاوینە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بەڵام گورزێکی گەورەیان بەردەکەوێت و بەبێ دی ماریا بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

کاروانی وەرزشی دی ماریا لە ئەوروپا لەگەڵ بێنفیکا دەستیپێکرد کاتێک لە هاوینی 2007 بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ لە رۆزاریۆی ئەرجەنتینییەوە پەیوەندی بە یانە پۆرتوگالییەکە کرد.

ئانخێل لە هاوینی 2010 بەبڕی 33 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، چوار ساڵ دواتر مێرێنگی جێهێشت و بەبڕی 74 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

بەڵام تەنیا دوای وەرزێک شەیتانە سوورەکانی جێهێشت و بە 63 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان کرد. پاش حەوت ساڵ و لە 2022 بە بێبەرامبەر پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد و لە هاوینی 2023 بێبەرامبەر جارێکی دیکە گەڕایەوە بێنفیکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button