ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ موژدە بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

نوێنەرانی دین هاوسن بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتنە مەدرید.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ نوێنەران دین هاوسن، بەرگریکاری بۆرنمس گەیشتوونەتە شاری مەدرید و لەگەڵ ریال مەدرید وردەکاری گرێبەستەکەی هاوسن کۆتایی پێدەهێنن.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستی بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لەگەڵ ریال مەدرید بۆماوەی پێنج وەرز دەبێت و ریال مەدرید بڕی 50 ملیۆن بە بۆرنمس دەدات.

بەڵام مێرێنگی پارەکە بەجارێک نادات، بەڵکو بەشێوەی قیست و بە سێ جار پارەکە دەدات، بەشێکی پارەدانەکە دەکەوێتە کۆتایی 2026 و بەشێکی دیکەشی دەکەوێتە کۆتایی 2027.

ریال مەدرید لە سەرەتای وەرزەوە چاودێری هاوسن دەکات، یاریزانەکەش چەند جارێک خەونی خۆی بۆ یاریکردن لە مێرێنگی ئاشکرا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button