ئه‌وروپاسعوودیە

چەند یانەیەکی گەورەی ئەوڕوپی داوای گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ جونیۆر دەکەن

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ جونیۆر، کوڕی هێرشبەری پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە.

بانگهێشتکردنی کریستیانۆ جونیۆر بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال خوار 15 ساڵان سەرنجی ئەکادیمیاکانی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای راکێشا.

کوڕە گەورەکەی رۆناڵدۆ پێشتر لە ئاکادیمیای یانەکانی وەک ریال مەدرید و یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد یاریی کردووە، ئێستاش لە ئەکادیمیای نەسر لە سعودیە یاری دەکات.

ئێستا بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زەسەن، کریستیانۆ جونیۆر کە بەم دواییە یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالی خوار 15 ساڵان کرد، سەرنجی یانەکانی وەک مانچێستەر یونایتد، بایرن میونشن، بۆڕووسیا دۆرتمۆند، تۆتنهام هەروەها دوو تیپی ئیتاڵی، ئاتالانتا و یوڤێنتوسی بۆ خۆی راکێشاوە.

بەڵام هێشتا روون نییە داهاتووی ئەم لاوە بەتوانایە لە جیهانی تۆپی پێدا چییە، داهاتوویەک کە رەنگە یاریکردن بۆ تیپی یەکەمی نەسر و تەنانەت یاریکردن لە پاڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی گەورەدا لەخۆبگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button