
یاریگا –
بەهۆی نەشتەرگەری ریخۆڵە کوێرە ئەم وەرزە بۆ فێران تۆرێس، هێرشبەری بارسێلۆنا کۆتایی هات.
ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، چوارشەممە 14ـی ئایار فێران تۆرێس بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری ریخۆڵە کوێرەی بۆ کراوە و بەو هۆیە بۆ ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس ئەم وەرزە بۆ فێران تۆرێس کۆتایی هاتووە و بەشداری هیچ یارییەکی دیکە ناکات، بە ئەگەرێکی زۆریش ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی یارییەکانی نەیشنزلیگ بکات.
Comunicado médico
𝐅𝐞𝐫𝐫𝐚𝐧 𝐓𝐨𝐫𝐫𝐞𝐬 ha sido intervenido quirúrgicamente esta noche del 14 de mayo por un cuadro de apendicitis de forma satisfactoria. La operación la han realizado los Dres. Coroleu y Borras, en el Hospital de Barcelona, bajo la supervisión de los… pic.twitter.com/3U4A6uXZlI
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) May 14, 2025
یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە 5ـی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، ئیسپانیا رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە و پۆرتوگالیش بەرامبەر ئەڵمانیا یاریی دەکات.
هاوکات ئەمشەو بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 36ـی لالیگا دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل، بە بردنەوەی یارییەکە بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا، لە دوایین دوو گەڕی خولەکەش رووبەڕووی ڤیاریال و بیلباو دەبێتەوە.
هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لەم وەرزە ئاستێکی باشی پێشکەشکردووە، بەشداریی 45 یاریی کردووە و 19 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی دروستکردووە.