
یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دووپاتیکردەوە کە تیپەکەی دەستبەرداری رکابەریکردن بۆ نازناوی خولی ئیسپانی لەم وەرزەدا نابێت.
ریال مه‌درید له گه‌ڕی 36ی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2-1 لە ریال مایۆرکا بردەوە و جیاوازی خاڵهنی له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنا كه‌مكرده‌وه بۆ چوار خاڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ بارسێلۆنا له به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ بباته‌وه یاخو به‌رامبه‌ر بێت، ئه‌وا ده‌بێته پاڵه‌وان.
ئانچیلۆتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە گوتی، سەرەڕای پێکانی 12 یاریزان، به‌ڵام له ركابه‌ریكردنی لالیگا به‌رده‌وامبووین، ئەوەش زۆر دەگمەنە، بە رۆحیه‌تێكی به كۆمه‌ڵ سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، تا ئێستا نەمبینیوە تیپێک 40 جار لێدان ئاراسته‌ی گۆڵ بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بەرامبەر مایۆرکا كردمان.
🗣️ Carlo Ancelotti: "El día que me vaya del Real Madrid me voy con la tranquilidad de haber hecho todo lo que podía hacer, ojalá mis equipos puedan ganar en el final como siempre lo hemos hecho en el REAL MADRID."
❤️🩹 pic.twitter.com/BDbdDxtK2C
— REAL MADRID FANS 🤍 (@AdriRM33) May 14, 2025
ئاماژەی بەوەشکرد، تیپەکە ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، شەڕێکی سەختی کرد و بە چڕییەکی بەرزەوە یاریی کرد، شایسته‌ی بردنه‌وه بووین، ئێمەش زۆر دڵخۆشین چونکە دەمانەوێت وەرزەکە بە باشترین شێوە کۆتایی پێبهێنین، یارییەکە بۆ ئێمە بە باشی دەستیپێنەکرد، بەڵام دوای ئەوە تیپەکە لە هەموو روویەکەوە زۆر باش بوو.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریال مەدرید جێبهێڵێت و بە فەرمی ده‌بێته راهێنه‌ری هەڵبژاردەی بەڕازیل و سەبارەت بە هەستەکانی لە کاتی یارییەکەدا، ئانچیلۆتی ئاماژەی بەوەدا کە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەمیشە تایبەت دەبێت.
پرسیار لە ئەنچیلۆتی کرا کە ئایا ریال مەدرید هیچ هیوایەکی هەیە بۆ بردنەوەی لالیگا، لە وەڵامدا گوتی، باوەڕمان وایە دەبێت بەردەوام بین لە بردنەوە لەو یارییانه‌ی ماومانه، بزانین چی روودەدات، ئەوان دەبێت بدۆڕێن، بەڵام هەموو شتێک ئەگەری هەیە، ئێمە هێشتا لە ڕکابەرییداین.
گوتیشی، بە ئارامی له یانه‌كه دەڕۆم، چونکە ئەوەی لە توانامدا بوو کردم، ئەویش ئەوە بوو کە تیپەکەم تا دوا خولەک بجه‌نگێت.