ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول كێبڕكێی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەكی گەورە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی هەمان وڵات دەستپێكردووە.

ماوەیەکی زۆرە ناوی ڤیرتز، بەتایبەت دوای وەرزە سەرسوڕهێنەرەکەی رابردووی بایەر لیڤەرکوزن، بە یانە بەهێزەكانی ئەوروپاوە بەستراوەتەوە.

گرێبەستەكەی فلۆریان ڤیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كریستیان فاڵک، لیڤەرپوول بەفەرمی چووەتە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتزی ئەڵمانیەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیڤەرپوول لەسەر داواكاری ئارنە سڵۆتی راهێنەر بە جیدی هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی لاوە ئەڵمانییەكە دەدەن.

پێشتر ناوی ڤیرتز بە هەریەک لە یانەكانی ریال مەدرید، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی بەسترابوویەوە.

 یاریزانە 22 ساڵانەكە لەم وەرزەدا بەشداری 44 یاریی كردووە و توانیویەتی شازدە گۆڵ بكات و پازدە گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button