
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی براهیم دیاز ئەستێرەی مەغریبی یانەكەی راگەیاند.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مایۆركا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36 لالیگای ئیسپانیا.
Parte médico de Brahim.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 14, 2025
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی براهیم دیازی راگەیاند:
دوای ئەو پشكنینە پزیشكیانەی ئەمڕۆ لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە بۆ براهیم دیاز كراوە، دەركەوت یاریزانەكە لە ماسولكەی رانی چەپی پێكانی هەیە.
براهیم دیاز دوازدەیەم یاریزانی ریال مەدریدە كە ئێستا پێكانیان هەیە و ناتوانن بەشداری یارییەكانی یانەكەیان بكەن.
چوامینی، ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ، ڤازكێز، رودیگەر، كاماڤینگا، مێندی، میلیتاو، كارڤاخال، دەیڤد ئالابا، لونین و دیاز یاریزانە پێكراوەكانی ریال مەدریدن.