ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ئالۆنسۆ بەخۆڕایی دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن رازی بووە بێبەرامبەر دەستبەرداری ئالۆنسۆ بێت بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری ریال مەدرید.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی رازی بووە چاڤی ئالۆنسۆ بێبەرامبەر گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ببێتە راهێنەری ریال مەدرید، لەکاتێکدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بەگوێرەی گرێبەستەکەی 20 ملیۆن یۆرۆ بوو.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، گەرچی هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی مابوو، بەڵام لیڤەرکوزن رازی بوو بێبەرامبەر دەستبەرداری ئالۆنسۆ بێت، کە جام و خولی ئەڵمانیای بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

ئالۆنسۆ هەفتەی داهاتوو دوایین یاریی وەکو راهێنەری لیڤەرکوزن دەکات، ئینجا دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید، لە مۆندیالی یانەکان راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەکات و رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو لە یاریی بەرامبەر هیلالی سعوودی دەبێتە یەکەم یاریی چابی لە ریال مەدرید.

تەواو؛ چابی ئاڵۆنسۆ رۆیشتنی لە بایەر لیڤەركوزن راگەیاند

بابەتی زیاتر

Back to top button