
یاریگا –
رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و وڵامی دەنگۆکان دەداتەوە.
رۆدیگۆ لە ستۆری ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، دەردەکەوێت چارەسەری پێکانەکەی وەردەگرێت و داوادەکات رۆژنامەکان واز لە چەواشەکاری بهێنن.
سوپاس بۆ هەموو پەیام و نیگەرانییەکانتان، بەمزووانە دەگەڕێمەوە، واز لە هەڵبەستنی شت بهێنن.
ئەم پەیامەی رۆدریگۆش لەکاتێکدایە میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردبووەوە گوایە رۆدریگۆ پێکانی نییە، بەڵکو بڕیاریداوە یاریی بۆ ریال مەدرید نەکات و لەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت.
تانانەت بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، هێرشبەرەکەی ریال مەدرید هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵکو بە ئەنقەست بەشداریی کلاسیکۆی نەکردووە.
بەڵام رۆدریگۆ بەو پەیامەی سەرجەم دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە و دەیسەلمێنێت هۆکاری دابڕانی بەهۆی پێکانە نەوەک زوویربوونی لە یانەکەی.