ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یۆکێرێش وەرزی داهاتوو سەرکردایەری هێلی هێرشبردنی ئارسیناڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

یۆکێرێش هەنگاوێک لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ئارسیناڵ دوورە، هەر سێ لا لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکن.

ماڵپەڕی Fichajesـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن رەزامەندیی داوە رێگا بە ۆریشتنی ڤیکتۆ یۆکێرێش هێرشبەری سویدی یانەکەی بدات بۆ ئەوەی رووبکاتە پرێمەرلیگ، کە ئەو هێرشبەرە سویدییە لە چوونی بۆ ریزەکانی ئارسیناڵ نزیکبووەتەوە.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، یاریکردنی یۆکێرێش لە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یەکلابووەتەوە، کە ئەم وەرزە هێرشبەرە سویدییەکە لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆن لە 50 یاری 52 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.

رۆژنامەی میرەرـی بەریتانی رایگەیاندووە، ڤیکتۆر یۆکێرێش لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆن گەیشتووەتە رێککەوتن، کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە بەجێدەهێڵێت بەو مەرجەی یانەیەک هەبێت 60 ملیۆن پاوەندی پێبدات، کە گەنەرزیش ئامادەیە ئەو پارەیە بدات و نزیکە بەرامبەر 71 ملیۆن یۆرۆ یۆکێرێش بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، میکێل ئارتێتا بڕیاریداوە یۆکێرێش بباتە ریزەکانی گەنەرز بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی هێلی هێرشبردنی یانەکەی بکات، کە هەریەکە لە ئالێکساندەر ئیساک و بێنجامین سیسیکۆش بەربژێربوون بچنە ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button