ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات، بۆ ئەوەی رۆدریگۆ بگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەڕی Caughtoffsideـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بە رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی بدات، کە یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بە فرۆشتنی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە گەنجینەکەی پڕ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە یاریزانی دیکە بکڕێت.

ماڵپەڕە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، ریال مەدرید دەیەوێت بە فرۆشتنی رۆدریگۆ پارەی کڕینی دین هاوسن و ئالڤارۆ کارێراس دابین بکات، کە لەسەر داوای چابی ئالۆنسۆ یانە مەدریدییەکە هەوڵی گواستنەوەی ئەو دوو بەرگریکارە ئیسپانییە دەدات.

رۆدریگۆ لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە 22 یاری 6 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە، بەمدواییانە ئاشکرابووە لە یانەکەی دڵخۆش نییە، تەنانەت رەتیکردبووەوە لە یاریی کلاسیکۆ بەشداریی بکات.

ئارسیناڵ دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تیپەکەی تۆکمەتر بکات، بۆیە ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بدات، کە گلەیی لە رۆڵی خۆی هەیە و بڕوای وایە لەژێر سێبەری ئێمباپێ و بێڵینگهام و ڤینیسیوس ون بووە.

دوایین پەرەسەندن؛ رۆدریگۆ پەیوەندی بە کام یانە دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button