ئیسپانیاگرنگترین

چارەنووسی پینتوس لەگەڵ ئاڵۆنسۆ و مەدرید چییە؟

رۆژنامەی مارکا زانیاری نوێی ئاشکرا کردووە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت چابی ئاڵۆنسۆ گۆڕانکاری بنچینەیی لە هەموو قوشبنێکی ریال مەدرید بکات.

ئاڵۆنسۆ ستافی راهێنەرایەتی خۆی دەباتە مەدرید و بڕیاری یەکلاییکەرەوەشی لەسەر چارەنووسی ئانتۆنیۆ پینتوس، راهێنەری توانای جەستەیی داوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئاڵۆنسۆ بە دەستەی کارگێڕی مەدریدی راگەیاندووە، پێویستی بە خزمەتەکانی پینتوس نییە و راهێنەرێکی تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە پرسیاری زۆر لەسەر چارەنووسی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دروستبووە.

گرێبەستی پینتوس لەگەڵ مەدرید، هیچ پەیوەندییەکی بە کارلۆ ئانچێلۆتییەوە نییە، بۆیە چوونە دەرەوەی کارلۆ، پینتوس هەر لە مەدرید دەهێڵێتەوە، بەڵام داواکارییەکەی ئاڵۆنسۆ، چارەنووسی راهێنەرەکەی ناڕوون کردووە.

پینتوس یەکێکە لە ئەندامە کاراکانی دەستەی راهێنەرایەتی ریال مەدرید و زۆرجار لە میدیاکان باس لە کاریگەرییەکەی کراوە، بەڵام پێدەچێت مەدرید بەناچاری دەستبەرداری ببێت.

پینتوس، 62 ساڵ لە ساڵی 2021ەوە لە ریال مەدرید کار دەکات. پێشتر هەمان کاری لە یانەکانی یوڤێنتوس، ئینتەر میلان، مارسیلیا و پالێرمۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button