ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول بەرگریکارێکی ناوداری سێریا ئەی دەگوازێتەوە

"خەون بە یاریکردن بۆ رێدز دەبینێت"

Yariga App

یاریگا –

ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول هەوڵی راوکردنی نێچیرێکی دێرینی دەدات و گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سام بیوکێمای هۆڵەندی و بەرگریکاری بۆڵۆنیای ئیتاڵی دەستپێکردووە، لە رابردووشدا ئاڕنە سڵۆت هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەیداوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

لە 2021 کاتێک سڵۆت راهێنەری فاینۆردی هۆڵەندی بوو لەگەڵ بیوکێما گفتوگۆی کردووە، بەڵام ئەوکات یاریزانەکە بە داواکەی سڵۆت رازی نەبووە و لەبری فاینۆرد پەیوەندی بە ئالکماری هۆڵەندی کردووە.

بیرمە کە لەگەڵ سڵۆت گفتوگۆمان کرد، مامم لەخۆم زیاتر بەپەرۆش بوو چونکە هاندەرێکی سەرسەختی فاینۆرد، بەڵام ئەوکات ئالکمار زیاتر تیپێکی سەقامگیر بوو بۆیە پەیوەندیم بە فاینۆرد نەکرد، لە بڕیارەکەم پەشیمان نیم، هەرگیز نازانیت لەداهاتوودا چی رووددات.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بۆڵۆنیا رووبەڕووی لیڤەرپوول بووەوە و باسی بینینەوەی ئاڕنە سڵۆت دەکات.

ئەم وەرزە دوای ئەوەی لەگەڵ لیڤەرپوول یارییمانکرد چاوم بە سڵۆت کەوت، پێی گووتم ئاستت زۆر بەرز بوو، سەرسامت کردین. چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد هێندە شەڕانگێز بیت، بڕوام وایە چاوەڕوانی یارییەکی ئاسانتر بوو، بەڵام دەستخۆشییەکی زۆری لێکردم.

بۆڵۆنیا لە دوو وەرزی رابردوو زۆر گەشەی کردووە، تیاگۆ مۆتا سەرپەرشتی پڕۆژەیەکی گەورەی تیپەکەی دەکرد، بەڵام هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد. یانەکە رێچکەی خۆی بەرنەدا و لەسەر دەستی ڤینچێنزۆی ئەڵمانی لەسەر هەمان پڕۆژە بەردەوامبوو.

ئێستا بۆڵۆنیا لە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیایە و بۆیەکەمجار لەدوای 1974 چانسی بەدەستهێنانی نازناوێکی هەیە.

ئاستە بەرزەکەی بۆڵۆنیا وایکردووە یانە گەورەکانی ئەوروپا راوی ئەستێرەکانی بکەن، هاوینی رابردوو ریکاردۆ کالافیۆری بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد و لە هەمان کاتدا جۆشوا زیرکزی بەبڕی 42.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ئێستا پەیوەندی لەنێوان لیڤەرپوول و سام بیوکێما هەیە، چونکە سڵۆت زۆر پێی سەرسامە، هەرچەندە یانەکانی دیکەی ئیتاڵیاش چاویان لەسەرییەتی بەڵام سام خەون بە یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەبینێت.

لە منداڵییەوە خەون بە یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەبینم و سەیری یارییەکانی دەکەم چونکە بەهێزترین خولە، خۆم لە خولێکی گەورە یاریی دەکەم بەڵام پرێمەرلیگ زۆر جیاوازە زۆرینەی تیپەکان گەورەن و کەش و هەوای خولەکە جیاوازە. هەمیشە حەزم لە ئالنگاری نوێیە بەڵام نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات.

ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی لیڤەرپوولە، سامی 26 ساڵان لە لەدڵی بەرگری یاریی دەکات ئامادەیە لە پرێمەرلیگ و یاریی بۆ رێدز بکات. نرخی یاریزانەکە لە بۆرسەی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button