
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆڵۆنیا و ئەیسی میلان رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بۆڵۆنیا و ئەیسی میلان لە یاریگای ئۆڵێمپیكۆ لە میانی یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا رووبەرووی یەک ببنەوە.
پڕۆفایلی یاری

ئەیسی میلان لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەڕووی ئینتەر میۆان بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-1 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی.
لە بەرامبەردا بۆڵۆنیا لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەرووی ئیمپۆلی بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-1 لێبردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی.
هەردوو یانە هەینی رابردوو لە سێریا ئەی رووبەرووی یەک بوونەوە و ئەیسی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
میلان بە بێ وارن بۆندۆ، ریكاردۆ سوتێل یاریی دەكات و بەشداریكردنی یوسف فۆفانا گومانی لەسەرە.
بۆڵۆنیاش بە بێ ئیمێل هۆلم و پێدرۆلا رووبەرووی میلان دەبێتەوە.
زانیاری یاری
هەردوو یانە 14 جار لە جامی ئیتاڵیا رووبەرووی یەک بوونەتەوە، ئەیسی میلان لە شەش یاریی براوە بووە و بۆڵۆنیاش لە پێنج یاریی و سێ یارییش یەكسان بوون.
پێشتر هەرگیز بۆڵۆنیا و ئەیسی میلان لە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا رووبەروو نەبوونەتەوە.
بۆڵۆنیا لەم وەرزەی جامی ئیتاڵیا سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و دە گۆڵی كردووە و تەنیا یەک گۆڵی لێكراوە.
تامی ئەبراهام لەم وەرزەی جامی ئیتاڵیا 4 گۆڵیكردووە و تاكە یاریزانی میلانە لە 20 ساڵی رابردوودا زۆرترین گۆڵ لە پاڵەوانیەتی جامی ئیتاڵیا بكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەیسی میلان
ماینان
گابیا، پاڤلۆڤیچ، تۆمۆری
تیۆ هێرناندێز، رێندێرس، فۆفانا، خیمینێز
لیاو، ئابراهام، پولیسیچ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆڵۆنیا
سكۆروپسكی
پۆش، بیوكێما، لوكومی، لیكۆگیانیس
ئابیشەر، فڕیولەر، ئوربانسكی
ئۆرسۆلینی، كاسترۆ، ئێندۆی