ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V مایۆركا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مایۆركا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مایۆركا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36 لالیگای ئیسپانیا.

پرۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یەكشەممەی رابردوو ریال مەدرید بوو بە میوانی بارسێلۆنا و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات.

ریال مەدرید بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگە و تەنیا سێ هەفتە بۆ كۆتاییهاتنی لالیگا ماوە، لە ئەگەری دۆڕان یان یەكسان بوونی ئەمڕۆی ریال مەدرید یان بردنەوەی بارسێلۆنا لە یارییەكەی سبەی ئەوا بەفەرمی كوڕانی هانزی فلیک دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 35 یاریی 23 بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 6 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا مایۆركاش هەوڵی بەدەستهێنانی كورسیەكی پاڵەوانییەتیە ئەوروپییەكان دەدات.

لەم وەرزەدا 35 یاریی كردووە 13 یاریی بردووەتەوە و هەشت یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی لالیگا دێت.

ریزبەندی لالیگا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزانی میوانداری مایۆركا دەكات.

چوامینی، ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ، ڤازكێز، رودیگەر، كاماڤینگا، مێندی، میلیتاو، كارڤاخال و دەیڤد ئالابا لە یارییەكەی ئەمشەو بێبەش دەبن.

مایۆركاش بە بێ مۆرلانێس، ناڤارۆ و پراتس بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤالڤێردی، ئاسێنسیۆ، رامۆن، گارسیا

سێبایۆس، مۆدریچ، بێڵینگهام

دیاز، ئێمباپێ، گولەر

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مایۆركا

گرێف

مۆرێی، ڤالیخێنت، رایۆ، مۆیكا

مۆرلانێس، كۆستا

سانچێز، رۆدریگێز، داردێر

موریكی

بابەتی زیاتر

Back to top button