عێراقکوردستان

مەسعود میڕال: غەریبی شاری دهۆکم دەکرد

دهۆک میوانداری تەڵەبە دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا و خوارووی عێڕاق، راهێنەری دهۆک دەڵێت غەریبی شاری دهۆکم دەکرد.

لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە ( 15ـی ئایاری 2025 ) دهۆک لە یاریگای خۆی کاتژمێر 8:30ـی شەو رووبەڕووی تەڵەبە دەبێتەوە، دوایین یاری دهۆک بەرامبەر تەڵەبە  سێ رۆژ لەمەوبەر بوو کە 1 _ 1 یەکسان بوون لەو یارییەی کە لە یاریگای مەدینە بەرێوەچوو لە یاریی دواخراوی گەڕی 18ـەی خولەکە.

مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک دوای سێ یاریی تیپەکەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق، جارێکی دیکە گەڕانەوە دهۆک و دەڵێت لەم ماوەیەدا غەریبی شاری دهۆکم دەکرد، راهێنەرەکەی دهۆک زیاتر گوتی:

سێ یارییمان لە دەرەوەی یاریگای خۆمان کرد کە نزیکەی 13 بۆ 14 رۆژ لە دەرەوە بووین، لەو ماوەیەدا غەریبی شاری دهۆکم دەکرد، هیوادارم بتوانین سەرکەوتن تۆمار بکەین بەرامبەر تەڵەبە، داوادەکەم هاندەران کارێک نەکەن کە ببێتە هۆی سزادانیان، دەخوازم تاوەکو فیکەی کۆتایی ناوبژیوان پاڵپشتی یاریزانان و تیپەکە بکەن.

دهۆک بەبێ محەمەد سەعید و ئیبراهیم غازی یاریی دەکەن کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری بکەن، هەڵۆکانی چیا وێڕای هەبوونی پێنج یاریی دواخراو بە 48 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێن، تەڵەبە لە 32 یارییدا 56 خالی هەیە و لە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button