ئینگلتەراگرنگترین

بڕیارەکانی مانچێستەر یونایتد لە سەیرەوە بۆ سەیرتر؛ یۆرۆپالیگیش ببەنەوە ئاهەنگ ناگێڕن!

Yariga App

یاریگا –

هاندەران و ستافی مانچێستەر یونایتد هەر رۆژە و لە چاوەڕوانی بڕیارێکی نوێی بڕیاربەدەستەکانی یانەکەیاندان بەتایبەت لەلاین سێر جیم راتکڵیفی خاوەنی زیاتر لە 27%ی پشکەکانی مان یونایتد، کە لەوەتەی هاتووەتە یانەکە رێککارێکی توندی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان. کە دوایین بڕیاری هەڵگرتنی بلیتی خۆڕایی بوو بۆ ستافەکانی پشتەوەی پەردە بەوەی چیدیکە ناتوانن بەخۆڕایی ئامادەی یارییە گرنگەکانی وەک فیناڵبن. بەوەش لە فیناڵی یۆرۆپالیگ کە 21ی ئەم مانگە لە یاریگای سان مامێسی ئیسپانیا رووبەڕووی تۆتنهام دەبنەوە، بێبەش دەبن لەو خزمەتگوزارییەکەی کە بەدرێژایی مێژووی یانەکە هەبووە.

هەڵوێستێکی بوێرانە لە ئامۆریم؛ دژی بڕیارێکی مانچێستەر یونایتد دەوەستێتەوە

بۆ هاوکاریکردنی ستافەکە، روبن ئامۆریم لە هەڵوێستێکی جوامێرانەدا بڕیاریداوە تێچووی بلیت و خەرجی 30 لە ستاف و خانەوەداکانیان بگرێتە ئەستۆ.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پاوڵ هێرستی رۆژنامەنووسی تایم سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، نیازی نوێی خاوەندارێتی مان یونایتد ئەوەیە لە ئەگەری بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ لەبری ئاهەنگگێڕانی یاریزانان و شاندی یانەکە بە پاس و گەڕان بەنێو ئاپۆڕای هاندەراندا، بڕیاریانداوە تەنها گردبوونەوەیەکی خواردن برژاردن لە شوێنی راهێنانەکان رێکبخەن. ئەوەش وەک هەوڵێکیتر بۆ کەمکردنەوەی ئەو خەرجییانەی هاوخاوەنی یانەکە بە ناپێویستی دەزانێت لە کاتی بردنەوەی نازناودا بە هەدەر دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندار:

هەڵوێستێکی بوێرانە لە ئامۆریم؛ دژی بڕیارێکی مانچێستەر یونایتد دەوەستێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button