بەپەله؛ ئەستێرەکەی لیڤەرکۆزن بایرن میونشنی شۆک کرد و لەگەڵ یانەیەکی دیکە گفتوگۆی دەستپێکرد

یاریگا –
فلۆریان ڤیرتز رێگەی بەرەو بایرن میونشن گۆڕی و ئەو یانە ئەڵمانیەی حەپەساند کاتێک تۆزێ پێش ئێستا زانیارییەکان ئاشکرایانکرد ناوبراو گەیشتووەتە وڵاتێکیتر بۆ قسەکردن لەسەر داهاتووی لەگەڵ گەورەیەکی ئەوروپا.
لە ماوەکانی رابردوودا ڤیترز ئامانجی زلهێزەکانی وەک ریال مەدرید، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی بوو، بەڵام چەند رۆژی رابردوو نزیکەی هەموو سەرچاوە باوەڕپێکراوە مێدیاییەکانی ئەوروپا باسیان لەوە کرد کە ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە لەگەڵ باڤارییەکان بەتەواوەتی نزیکبووەتەوە.
ئێستا و بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی و زۆرێکی دیکە لە سەرچاوەکانی دیکە بڵاویانکردووەتەوە، فلۆریان کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ لەگەڵ باوکیدا بە سەردانێکی کتوپڕ گەیشتووەتە بەریتانیا بۆ قسەکردن لەگەڵ مانچێستەر سیتی و کاتژمێر 6:47ی ئێوارە گەڕاونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
وردەکاریی زانیارییەکە باس لەوە دەکات بایرن میونشن هێشتا گەشبینن لە بردنەوەی گرەوەکە بۆ کڕینی یاریزانە 22 ساڵییەکە، بەڵام بەم هەنگاوەی وایان پیشاندا سیتیزنس بەسەر بایرندا هەڵدەبژێرن.
🚨عــــاجـــل:
فلوريان فيرتز وعائلته سافروا إلى إنجلترا في الساعة العاشرة صباحًا اليوم للقاء مانشستر سيتي وبيب غوارديولا. وقد عادوا إلى ألمانيا في الساعة 6:47 مساءً. بايرن لا يزال متفائلًا، لكن يبدو أن جانب فيرتز يأخذ مانشستر سيتي بجدية كخيار بديل أيضًا.
👇
[SPORTBILD]#wirtz pic.twitter.com/t6vaCO7Cba— BUNDESLIGA ZONE (@BUNDZONE) May 13, 2025