
یاریگا –
ئەم وەرزە بەدواوە ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە یانەکەیەوە نامێنێت و بۆ هەمیشە یاریگای ئیتیحاد جێدەهێڵێت.
سەرەتاکانی مانگی رابردووبوو کێڤن دی برۆین رایگەیاند دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە مان سیتی جێدەهێڵێت و چیرۆکی 10 ساڵ پێکەوەبوونیان دەگاتە کۆتا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کایڵ وۆڵکەریش کە روخسارێکی دیاری نێو دەیەی رابردووی سیتیە، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی کە ئێستا لە ئەیسی میلانە، سیتیزنس جێدەهێڵێت بەرێژەی 100%ی دڵنیایی.
رۆمانۆ نووسیویەتی سیتی بۆ پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان کە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەستێدەکات، لیستە کورتکراوەکەی بۆ پێگەی بەرگریی لای راست دەستنیشانکردووە. لەنێو ئەو بژاردەکانیدا، ناوی تینۆ لیڤرامێنتۆی یاریزانی ئینگلیزی یانەی نیوکاسڵی تێدایە بۆ شوێنگرتنەوەی وۆڵکەر.
بەپێی زانیارییەکەی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵییە، تەنانەت ئەگەر میلان لە کۆتایی وەرزەکە وۆڵکەر نەکڕێتەوە، ئەوا ئەو یاریزانە مان سیتی هەر جێدەهێڵێت.
🚨🔵 Tino Livramento, among options under consideration at Manchester City for right back position.
There’s a four-men shortlist for that position with City set to decide ahead of Club World Cup.
Kyle Walker will 100% leave the club, even if AC Milan won’t buy him. pic.twitter.com/daBe21FOUf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 12, 2025