ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی چەپ نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەسەر گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکاری ئیسپانی پێداگیرە و دەیەوێت ئەو بەرگریکارەی بێنفیکا بباتە ریزەکانی.

رۆدرا رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆ ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەسەر گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکاری لاوی بێنفیکای پۆرتوگاڵی جددییە، دەیەوێت ئەو بەرگریکارە چەپە بگوازێتەوە ریزەکانی کە پێشتر لە ئەکادیمیای ریال مەدرید بووە.

جۆسێپ پێدریرۆل پێشکەشکاری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی دوو سێ هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی کارێراس یەکلا بکاتەوە بۆ ئەوەی لە مۆندیالی یانەکان درێسی لۆس بلانکۆس بپۆشێت، کە ئەو بەرگریکارە 22 ساڵانە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 28 ملیۆن یۆرۆیە.

گەرچی بێنفیکا رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بێت کە ئەم وەرزە لە 48 یاری 4 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە، بەڵام ریال مەدرید لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە جددییە، کە هاوینی 2024 بەرامبەر شەش ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە روویکردە ریزەکانی بێنفیکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button