ئیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی: هێشتا کێبڕکێی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا تەواو نەبووە

Yariga App

یاریگا –

ئانچیلۆتی دەڵێت ‘هێشتا کێبڕکێی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا تەواو نەبووە’.

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ریال مایۆرکا گوتی :’هێشتا کێبڕکێی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا کۆتایی نەهاتووە، من تاوەکو رۆژی 25ـی ئەم مانگە راهێنەری ریال مەدریدم، دەمەوێت چێژ لەو 15 رۆژە وەربگرم کە لێرە ماومە، هەزار جار سوپاس بۆ ریال مەدرید، تاهەتایە وەکو هاندەرێکی ریال مەدرید دەمێنمەوە’.

هەروەها راهێنەرە ئیتاڵییەکە گوتی :’لە رۆژی 26ـی ئەم مانگەوە دەبمە راهێنەری بەڕازیل، نازانم بۆچی ریال مەدرید بەیاننامەی لەبارەی رۆیشتنم لە یانەکە رانەگەیاندووە و بۆچی بەڕازیل بەیاننامەی فەرمی بڵاوکردەوە، بەڵام هەر کەسێک بەو شێوەیە دەیەوێت هەڵسوکەوت دەکات و بڕیار دەدات’.

ئانچیلۆتی گوتیشی :’هیچ ئامۆژگارییەکم بۆ چابی ئالۆنسۆ نییە، ئەو هەموو خەسڵەتێکی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەرێکی مەزن، من خۆشم دەوێت’.

ریال مەدرید یەکشەممەی رابردوو لە یاریی کلاسیکۆ بە بارسێلۆنا دۆڕا و بە جیاوازیی حەفت خاڵ لەدواوەی بارسێلۆنای پێشەنگ دێت، هێشتا سێ گەڕ لەم وەرزەی لالیگا ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button