ئیسپانیاگرنگترین

کێشەی رۆدریگۆ چیە لە مەدرید و بۆ نایەوێت یاری بکاتەوە؟

رۆدریگۆی بەڕازیلی تووڕەیە لە یانەکە و دەڵێت جارێکیتر یارییان بۆ ناکەم.

Yariga App

رۆدریگۆ یەکێک لە ئەستێرە دڵخوازەکانی فلۆرەنتینۆ پێرێز بەڵام پێی وایە چیتر یانەیە گرنگی پێنادات و پشتگوێی خستووە .

رۆدریگۆ هەر لە سەرەتای وەرزەوە توڕەبوو لەوەی کە ئێمباپێ و ڤینیسیوس و بێڵینگهام وەک ئەستێرەی یەکەم سەیر دەکرێن و ئەو بووەتە پلە دوو هەرچەندە یانەکە هەوڵی دا ئەوە چارەسەربکات بەڵام رووداوەکانی کۆتایی وەرز دۆخەکەیان تەقاندەوە.

. لەگەڵ دابەزینی ئاستی یانەکەدا لەم چەند مانگەی رابردوو، رۆدریگۆ بە تەواوی لە نێو یاریگادا ون بووە و بە دەگمەن گۆڵ یان ئەسیستی هەیە، سەرەنجام ئەنچلۆتی چەند جارێک لە کاتی گرنگدا گۆڕانکاری پێکرد.

بەگوێرەی مارکا رۆدریگۆ پێی وایە زوڵمی لێککراوە و یانەکە زیاد لە پێویست گرنگی بە ئێمباپێ و بێڵینگهام دەدات لە کاتێکدا ئەو و ڤینیسیوس لە ساڵانی رابردوو سەرکردایەتی مەدریدیان دەکرد و ناسناویان بۆ بردووەتەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت رۆدریگۆ پێکانی نیە وەک ئەوەی یانەکە باسی دەکات بەڵام ناوبراو رەتیکردەوەتەوە لە کلاسیکۆ یاری بکات. بەهەمان شێوە بۆ ئەو یارییانەش کە لەم وەرزەدا ماون و دەیەوێت لە هاوین یانەکە جێبهێڵێت.

مارکا ئاماژەی بە هیچ کێشەیەکی زەق نەکردووە لە نێوان رۆدریگۆ و یاریزانەکانی دیکەدا، جگە لەوەی پێی وایە مامەڵەی یانەکە لەگەڵیدا دادپەروەرانە نیە و بێ وەفابوون بەرامبەری. تا گەیشتووەتە ئەوەی خۆی لە ماڵەکەیدا زیندانی کردووە و نەهاتۆتەوە بۆ یانەکە.

ناوبراو ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە مەشقەکانی لۆس بلانکۆس، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لەگەڵ پزیشکی یانەکەدا مەشقەکانی جێهێشتووە

 

رۆدریگۆی 24 ساڵ لەلایەن چەند یانەیەکی گەورەی خواستی لەسەرە ، لە نێویاندا لیڤەرپوول، ئارسناڵ و  مانچێسەر سیتی. لە باری رۆیشتنیدا چاوەڕواندەکرێت نرخی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button