دوو یانە خەریکە هاوسن لە چنگی مەدرید دەردەهێنن
سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

یاریگا –
رکابەرییەکان لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی دین هاوسن، ئەستێرەی ئیسپانی گەیشتووەتە لووتکە.
ریال مەدرید ماوەیەکی لە نزیکەوە چاودێری هاوسن، بەرگریکاری بۆرنمس دەکات و تەنانەت رۆژنامەی مارکا باسی لە نزیکبوونەوەی هەردوولا کردووە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئێستا ئارسیناڵ و لیڤەرپوول لە پێشەوەی رکابەرییەکاندان و پێش ریال مەدرید کەوتوونەتەوە.
ریال مەدرید دەمێکە بەدوای دڵی بەرگریکارێک دەگەڕێت، ئەوانەی لە لیستی چاودێریدابوون خەریکە وردە وردە لە بازاڕەکەدا نامێنن.
🚨🔄 Understand that Arsenal and Liverpool are currently in pole position for Dean #Huijsen. A decision is expected soon. #LFC
Real Madrid remain keen on him.
A move to Bayern appears unlikely at this stage, as time is not on their side. To sign Huijsen, Bayern would need to… pic.twitter.com/qtJyJblcij
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 13, 2025
جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن لە مەدرید داواکرابوو، بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان بێت، چەند هەنگاوێک لە بایرن میونشن دوورە.
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسن لە بۆرنمس بریتییە لە 50 ملیۆن پاوەند، یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە پارەکە بە سێ قیست وەربگرێت.
تۆڕە بەریتانییەکە دووپاتیدەکاتەوە، هاوسن و بۆرنمس لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بڕیاری کۆتایی دەدەن، چونکە بۆرنمس دەیەوێت سوود لە پارەکە وەربگرێت و یاریزانی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی.