ئهمریکاگرنگترینمۆندیالی یانەکان
ئەمریکا ڤیزە بە هاندەرانی بۆکا جونیۆرز و ریڤەرپلەیت نادات
حکومەتی ئەرجەنتین زانیاری وردی ئەمنی رادەستی ئەمریکا دەکات

یاریگا –
ئەرجەنتین ناوی 15 هەزار هاندەری رادەستی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە بوێنۆس ئایرێس کردووە.
بۆ رێگرتن لە توندتیژی لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان، ئەرجەنتین لیستێکی 15 هەزار هاندەری توندوتیژ داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان، تاوەکو ڤیزەی ئەمریکایان پێنەدرێت.
مانگێک بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە ماوە و لە ئێستاوە هاندەری یانەکان خەریکی تەواوکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی ڤیزەن، چونکە ریڤەرپلەیت و بۆکا جونیۆرز وەکو دوو یانەی ئەرجەنتینی بەشداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.
ریڤەرپلەیت لە قۆناخی کۆمەڵەکان شانبەشانی ئۆراوا رێد دایمۆندز، مۆنتێری و ئینتەر میلان یاریی دەکات، هەروەها بۆکا جونیۆر رووبەڕووی یانەکانی بایرن میونشن، ئۆکلاند سیتی و بێنفیکا دەبێتەوە.