ئینگلتەراگرنگترین

شێفیڵد یونایتد لە نووسینەوەی مێژوو نزیکە

24ی ئەم مانگە هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە...

Yariga App

یاریگا –

شێفیڵد یونایتد دوای بردنەوەی لە بریستۆل سیتی، گەیشتە یاریی کۆتایی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

شێفیڵد لە یاریی چوون 3-0 لە یاریگای ئاشتن گەیت لە بریستۆلی بردەوە و لە یاریی گەڕانەوەشدا، هەردوو 0-3 سەرکەوت، ئەمەش گەورەترین بردنەوەیە لە مێژووی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ.

شێفیڵد یونایتد لە یاریگای وێمبڵی چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان سەندرلاند و کۆڤێنتری سیتییە و بڕیارە یاریی کۆتایی لە 24ی ئەم مانگە بکرێت و براوە بەشداری پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو دەکات.

لە ئەگەری سەرکەوتنی شێفیڵد بۆ پرێمەرلیگ، دەبێتە سێیەم سەرکەوتنی بۆ بەهێزترین خولی جیهان و یەکەمجاریشە لەدوای ساڵی 2019 بەشداری پرێمەرلیگ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button