ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن خەریکە ئەستێرەیەکی دیکەی لیڤەرکوزن دەگوازێتەوە

کۆمپانی چاوی لە ئەستێرە گەورەکانە...

Yariga App

یاریگا –

خەریکە بایرن میونشن ئەستێرە گەورەکانی بایەر لیڤەرکوزن دەگوازێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا لیڤەرکوزن خەریکی دۆزینەوەی شوێنگرەوەی چابی ئاڵۆنسۆیە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، میونشن گفتوگۆی لەگەڵ جۆناسان تا، بەرگریکاری لیڤەرکوزن دەستپێکردووە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی.

گرێبەستی جۆناسان لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەسەردەچێت و بەخۆڕایی دەبێتە جەنگاوەرێکی دیکەی کەتیبەی ڤینسێنت کۆمپانی.

بەرگریکاری 29 ساڵان لە ئەپریل/نیسانی رابردوو جێهێشتنی لیڤەرکوزنی لە هاوینی داهاتوو پشتڕاستکردەوە. بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، تا گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ میونشن واژۆ دەکات و بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی ساڵێک جێگیرکراوە.

میونشن لە هاوینی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی جۆناسانیدا، بەڵام یانەکە داوای بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی دەکرد و میونشن ئامادەنەبوو ئەو بڕە پارەیەک دابین بکات.

پێشتر ریال مەدرید و بارسێلۆناش چاویان بڕیبووە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە، تەنانەت بارسا و جۆناسان رێککەوتنی زارەکییان هەبوو، بەڵام گواستنەوەکە هەڵوەشایەوە. لەلایەکی دیکەوە، چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لیڤەرکوزن جۆناسان تای پێشکەشی ریال مەدرید کرد، بەڵام یانە ئیسپانییەکە رەتیکردەوە.

جۆناسان تا 401 یاریی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردووە و یەکێکە لە دیارترین بەرگریکاری بۆندسلیگا.

لە وەرزی رابردوودا، جۆناسان 48 یاریی لەگەڵ لیڤەرکوزن کرد و توانی یارمەتی تیمەکەی چابی ئاڵۆنسۆ بۆ بردنەوەی سێ نازناو بدات، بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت.

شەممە لیڤەرکوزن دوا یاریی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا بەرامبەر ماینز دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button