دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید هیچ جووڵەیەکی بۆ ئارنۆڵد نەکردووە
لیڤەرپوول چاوەڕێیە

یاریگا –
ریال مەدرید تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی لە ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد نەچووەتەپێش.
گرێبەستی ترێنت لە 30ی مانگی داهاتوو بەسەردەچێت و ئەگەر تاوەکو ئەوکاتەش لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە، ئەستەمە بتوانێت لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری لە مۆندیالی یانەکان بکات.
هەفتەی رابردوو ریال مەدرید بەفەرمی پرسیاری گواستنەوەی پێشوەختەی ئارنۆڵدی لە لیڤەرپوول کردووە، تاوەکو بەشداری لە مۆندیالی یانەکان بکات.
بۆ بەشداریکردنی ئارنۆڵد لە مۆندیالی یانەکان، پێویستە مەدرید ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات و بڕێک پارەی دەستبکەوێت، چونکە ئارنۆڵد بەبێ بەرامبەر دەبێتە مەدریدی.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆتاییهاتنی سەردەمی ترێنت لە لیڤەرپوول، ریال مەدرید دوای چەند کاتژمێرێک پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە و داوای روونکردنەوەی زیاتری لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی پێشوەختە کردووە.
گفتوگۆ لەبارەی چەندین وردەکاری کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نەکراوە.