ئیسپانیاگرنگترین

ژمارەیەکی ئێجگار سەیر لە کلاسیکۆ ئاشکراکراوە

Yariga App

یاریگا –

ئامار و داتاکان هێشتا کار لەسەر یاریی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەکان کە یەکشەممەی رابردوو لە یاریگای مۆنجویک بەڕێوەچوو.

ریال مەدرید کە تا خولەکی 14 توانی لەڕێگەی کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ لە خاوەن ماڵ بکات، بە ئومێدی بردنەوەی یەکەمین کلاسیکۆی وەرزەکە لە کۆی چوار لە رکابەرە مێژووییەکەی بباتەوە. بەڵام هەر لە گێمی یەکەم بلاوگرانا وەک پیشەی هەمیشەیی وەرزەکە لەسەر دەستی هانزی فلیک توانیان ریمۆنتادا بکەن و ئەنجامی ئەو گێمە بگۆڕن بۆ 4-2.

لەوەش زیاتر جێگەی باوەڕنەکردنە، ئەو ئامارەیە کە رۆژنامەی لیکیپ هەر لەو گێمەدا ئاشکرایکردووە.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە نووسیویەتی تیمەکەی ئانچێلۆتی لە خولەکی 14 تا 37 نەیانتوانیوە تاکە یەک جاریش لە نیوە یاریگا بارسا پێ لە تۆپ بدەن. ئەوەش واتا زیاتر لە 23 خولەک بەبێ ئەوەی بتوانن لە نیوەی یاریگا تۆپ تێپەڕێنن.

ئەگەرچی گێمی دووەم ریال جارێکیتر هەر لە رێگەی ئێمباپێ توانیان گۆڵی سێیەم بکەن، بەڵام زۆرینە هەرە زۆری ئامار  و ژمارەکان لە بەرژەوەندی کاتالوونییەکان بوو کە توانیان جیاوازییەکە لەگەڵ کوڕانی پایتەخت بۆ 7 خاڵ بەرزبکەنەوە و تا ئەندازەیەکی زۆر لە بردنەوەی نازناوەکە خۆیان نزیک بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button