بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ لیڤەرپوول لەگەڵ شوێنگرەوەی ئاڕنۆڵد گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول هەرزوو شوێنگرەوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی دۆزیەوە و گەیشتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵیدا.

هەفتەی رابردوو ئاڕنۆڵد لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە رۆیشتنی خۆی لە لیڤەرپوول راگەیاند و هاوین وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شیرای رۆژنامەنووسی ئەڵمانی کە لە پێگەی X بڵاویکردووەتەوە، لیڤەر و جێریمی فریمپۆنگی یاریزانی بایەر لیڤەرکۆزن گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی و رێدز ئامادەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە بدات کە 40 ملیۆن یۆرۆیە.

فریمپۆنگ یەکێکە لە رووخسارە دیارەکانی تیمەکەی وەرزی رابردووی لیڤەرکۆزن کە بە راهێنەرایەتی چابی ئاڵۆنسۆ سیانە نازناوی بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیایان بردەوە.

لەم وەرزەس سەرباری ئەوەی یانەکەی ئاستی بەگوێرەی پێویست نەبوو، کەچی توانیویەتی 5 گۆڵ و 12 ئەسێست بکات. بەوەش دەبێتە شوێنگرەوەیەکی گونجاو بۆ ئارنە سڵۆت بۆ شوێنەکەی ئاڕنۆڵد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button