ئه‌مریکاگرنگترین

پێشبینی نەکراو؛ لە پلانە سەرەتاییەکانی ئانچێلۆتی گەڕاندنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیلە بۆ ریزەکانی سامبا

Yariga App

یاریگا –

دوای بەفەرمی ناساندنی کارلۆ ئانچێڵۆتی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل، پلانە سەرەتاییەکانی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی سامبا ئاشکراکرا.

کارلۆ تەنها چەند سێ یاریی وەرزەکەی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە و بەیەکجاریی بارگەکەی لە مەدریدەوە دەگوازێتەوە بۆ بەرازیل بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو هەڵبژاردەیە تا بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026 کە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێ.

فەرمی؛ کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری نوێی بەڕازیل دەستنیشانکرا – Yariga

بەگوێرەی نوێترین کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئانجێلۆتی وەک بەشێک لە پلانە سەرەتاییەکانی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل، گەڕاندنەوەی کارلۆس کاسیمیرۆی یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و ئێستای مانچێستەر یونایتدە کە ماوەیەکی زۆرە بانگهێشتی سێلیساو نەکراوەتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە پەیوەندی نێوان ئانچێلۆتی و یاریزانەکەی پێشووی لە ریال هەمیشە نایاب بووە و ئەو راهێنەرە دەیەوێ سەرکردەی زیاتر هەبێت لە ریزەکانی بەڕازیلدا، لەوانە ناوەراستکارەکەی مان یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button