ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەستپێكردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گفتۆگۆكانی بۆ گواستنەوەی تواناكانی فلۆریان ڤیرتز ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی هەمان وڵات دەستپێكردووە.

ڤیرتز لە ساڵی 2020 لە تیمی دووەمی بایەر لیڤەركوزنەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرت، بایرن میونشن دانوستانە فەرمییەكانی بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن دەستپێكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بایرن میونشن دەیەوێت پێش مۆندیالی یانەكان تواناكانی فلۆریان ڤیرتز بەدەستبهێنێت و دەیەوێت بە زووترین كات گرێبەستەكە یەكلاییبكاتەوە.

بایەر لیڤەركوزن بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی ڤیرتز داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

فلۆریان ڤیرتز

ڤیرتز لەم وەرزەدا بەشداری 44 یاریی كردووە و توانیویەتی شازدە گۆڵ بكات و پازدە گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button