ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێكانی دوو یاریزانی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی دوو یاریزانی سەرەكی یانەكەی راگەیاند.

دوێنێ ریال مەدرید لە یاریگای مۆنجویك بووە میوانی بارسێلۆنا و یارییەكەش لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی 4-3 كۆتاییهات.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید پێكانی هەردوو یاریزان ڤینیسیۆس جونیۆر و لوكاس ڤازكێزی راگەیاند

بەیاننامەی فەرمی ریال مەدرید:

دوای ئەو پشكنینە پزیشكیانەی ئەمڕۆ بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە كرا، دەركەوت تووشی سوڕانی پاژنەی چەپی بووە.

دوای ئەو پشكنینە پزیشكیانەی ئەمڕۆ بۆ لوكاو ڤازكێز لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە كرا، دەركەوت لە ماسولكەكانی رانی چەپیدا تووشی پێكان بووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، هەردوو یاریزان ڤینیسیۆس جونیۆر و لوكاس ڤازكێز لە دوو یاریی داهاتووی ریال مەدرید بێبەش دەبن.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا نەیتوانیوە هیچ نازناوێک بباتەوە و بە رێژەیەكی زۆر لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگاش بێهیوا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button