
یاریگا –
بەفەرمی کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەستنیشانکرا و لە 26ـی ئایار دەستبەکار دەبێت.
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە راهێنەری نوێی سامبا.
سەرکەوتووترین هەڵبژاردەی مێژووی تۆپی پێ لەئێستاوە لەلایەن سەرکەوتووترین راهێنەری جیهان سەرکردایەتی دەکرێت. کارلۆ ئانچێلۆتی هاو واتای دەستکەوتە مێژووییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئێدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە دەستنیشانکرا. کارلۆ تاوەکو جامی جیهانی 2026 راهێنەری بەڕازیل دەبێت و لە دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ئیکوادۆر و پاراگوای دەستبەکار دەبێت.
A maior Seleção da história do futebol agora será liderada pelo técnico mais vitorioso do mundo. Carlo Ancelotti, sinônimo de conquistas históricas, foi anunciado nesta segunda-feira (12) pelo presidente da CBF, Ednaldo Rodrigues, como o novo técnico da Seleção Brasileira. Ele… pic.twitter.com/grw3Rb1BmL
— CBF Futebol (@CBF_Futebol) May 12, 2025
راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە یەکەم راهێنەری بیانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.
ئانچێلۆتی ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید مابوو، بەڵام بە رێککەوتنی نێوانیان گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە.