
یاریگا –
دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر ئاشکرا دەکرێت.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا ریال مەدرید لە مۆنجویک بووە میوانی بارسێلۆنا و 3-4 یارییەکەی دۆڕاند، لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بێهیوابوو.
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی دوای ئەوەی دوو گۆڵی بۆ کیلیان ئێمباپێ دروستکرد، لە خولەکی 88 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
کەمێک لەمەوبەر ڤینی گەیشتە ڤاڵدێبێباس، ئێستا پشکنینی وردی پزیشکی بۆ دەکرێت و و جۆری پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت.
🚨Llega Vinicius a Valdebebas a pasar pruebas médicas.
🇧🇷 El brasileño acabó con un esguince de tobillo en El Clásico.
📹 @marcosdlarocha pic.twitter.com/UX45jBae0b
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 12, 2025