ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی میلانی دەوێت

پێپ گواردیۆلا خەریکە شۆڕشەکەی دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێتسەر یستی ئامانجێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی ناوەڕاست دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا داوای گواستنەوەی تیجانی رێندەرس، یاریزانی ئەیسی میلانی کردووە و ئێستا تاکە ئامانجی گەورەی مان سیتییە.

میلان دەیەوێت بەهای رێندەرس لە سەرووی 60 ملیۆن پاوەندەوە بێت و بەمەش دەبێتە گرانترین گواستنەوەی مێژووی یانەکە کە تاوەکو ئێستا بە ناوی ریکاردۆ کاکایە، کاتێک بە 57 ملیۆن پاوەند پەیوەندی ریال مەدرید کرد.

مان سیتی خەریکە هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەکانی هاوینە دەکات، بەڵام رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، رێندەرس ئامانجێکی راستەقینەی شینپۆشەکانە.

لەلایەکی دیکەوە، مانچێستەر سیتی کار لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی مۆرگان گیپس وایت، ئەستێرەی نۆتینگهام فۆڕێست دەکات.

گیبس وایت دەتوانێت لە چەندین شوێنی جیاوازی هێڵی ناوەڕاست یاریی بکات، بەمەش چارەسەری کێشەکانی ئەم وەرزەی وەکو پێکانی رۆدری و کێڤن دی بڕۆین دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button