ئه‌ڵمانیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆک؛ ریال مەدرید و مان سیتی ئەستێرەیەک لە چنگی میونشن دەهێننە دەرەوە

سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت بابەتی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزنەوە بۆ بایرن میونشن کێشەی بۆ دروستبکرێت.

هەفتەی رابردوو، کریستیان فاڵک، رۆژنامەنووسی دیاری ئەڵمانیا، هەواڵی رێککەوتنی ڤیرتز و میونشنی ئاشکراکرد، بەڵام پێدەچێت لیڤەرکوزن رایەکی جیاوازی لەسەر بابەتەکە هەبێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ڤیرتز هاتووەتە سەرهێڵ و خەریکە لەگەڵ لیڤەرکوزن رێکدەکەوێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی سکای سپۆرتس، لە چەند هەفتەی رابردوودا، مان ستی و لیڤەرکوزن گفتوگۆی چڕییان لەسەر ڤیرتز کردووە، بەڵام ئەستێرە ئەڵمانییەکە ئۆفەرێکی گەورەی خستووەتە بەردەم نوێنەرانی ڤیرتز کە رەتکردنەوەی ئەستەمە.

ئۆفەرەکەی مانچێستەر سیتی لە خوارەوەی میونشن، تەنانەت مان سیتی پێشبینی ئەم مووچە بەرزەی میونشن نەکردبوو، چونکە لە مان سیتی بڕوایەکی تەواو هەیە، نابێ مووچەی هیچ یاریزانێک لە پێپ گواردیۆلای راهێنەر زیاتر بێت.

بایرن میونشن لەڕێی میدیاکانی ئەڵمانیاوە، فشارێکی زۆری لەسەر لیڤەرکوزن دروستکردووە و زۆربەی میدیاکان دەڵێن؛ ڤیرتز میونشنی هەڵبژاردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛

چابی ئاڵۆنسۆ دەیەوێت ڤیرتز لەگەڵ خۆی بباتە ریال مەدرید و یانە شاهانەکە ئامادەیە مووچەیەکی گەورەی پێبدات، سەرباری ئەمەش مان سیتی لە کێبڕکێیەکان نەکشاوەتەوە.

بایەر لیڤەرکورزن ئامادەیە ڤیرتز بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێتە یانەیەکی بیانی، بەڵام ئامادە نییە بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێتە بایرن میونشن.

راپۆرتەکە جەختیکردووەتەوە، بایرن میونشن هەموو شتێک لەپێناو گواستنەوەی ڤیرتز دەکات و مووچەکەشی دەکاتە بەرزترینی بۆندسلیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button