ئیسپانیاگرنگترین

🎥ڤینیسیۆس بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا؛ ئێمە 15 چامپیۆنزلیگمان هەیە

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە کلاسیکۆ بەریەککەوتنی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و هاندەرانی بارسێلۆنای لێکەوتەوە.

دوێنێ یەکشەممە 12ـی ئایار لە گەڕی 35ـی لالیگا بارسێلۆنا لە مۆنجویک میوانداری ریال مەدریدی کرد و 4-3 یارییەکەی بردەوە. بەرێژەیەکی زۆر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای یەکلاییکردەوە.

ڤینیسیۆس لە یارییەکە دوو گۆڵی بۆ کیلیان ئێمباپێ دروستکرد، بەڵام هاندەرانی بارسێلۆنا بەردەوام فشاریان لەسەری دروست دەکرد و سوکایەتییان پێیدەکرد، وەک گاڵتەپێکردن بۆ بەدەستنەهێنانی باڵۆن دۆریش تۆپی کەناردەریایان بۆ ڤینی بەرزدەکردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکی تایبەت دەردەکەوێت ڤینی لەبەرامبەر سوکایەتییەکانی هاندەرانی بارسێلۆنا بێدەنگ نەبووە، وەڵامی هاندەرانی بارسێلۆنا دەداتەوە و دەڵێت بێدەنگبن ئێمە 15 چامپیۆنزلیگمان هەیە.

یەکەمجار نییە ڤینی و هاندەرانی بارسێلۆنا دەبێت بەکێشەیان، لە کلاسیکۆکانی رابردووش هەمان کێشە روویداوە و دەمەقاڵێی نێوان هاندەران و یاریزانان بووەتە نەریتێکی باوی کلاسیکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button