بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ ئەستێرەیەکی مان سیتی خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە

لە نیوەی مووچەکەشی خۆشدەبێت

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی نوێ و چاوەڕواننەکراودا ئەستێرەیەکی دیاری مانچێستەر سیتی خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، کێڤن دی برۆینی ناوەڕاستکاری مان سیتی کە سەرەتای مانگی رابردوو بەفەرمی رایگەیاند دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە یانەکەی جێدەهێڵێت، خۆی پێشکەشی مەدریدیەکان کردووە. ئەو هەوڵەشی بۆ مانەوەیەتی هێشتا لە لوتکەی یانەکانی ئەوروپا پێش ئەوەی کاروانەکەی بگوازێتەوە بۆ خولی وڵاتانی دیکە جیاواز لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا بەتایبەت سعودیە کە بەهێزترین دەنگۆیە.

سەرچاوەکە زانیویەتی یاریسازە بەلجیکیەکە لەپێناو پەیوەندیکردنی بۆ مێرێنگی ئامادەیە تەنها نیوەی ئەو مووچەیە لە ریال وەربگرێت کە ئێستا لە سیتیزن پێیدەدرێت.

هێشتا وەڵامی فەرمی لە شاهانەکانەوە بۆ ئەم خواستەی دی برۆین نەدراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەکە بۆ یارییەکانی مۆندیالی یانەکان و هەروەها وەرزی داهاتووش پێویستی بە ناوەڕاستکارێکە، رەنگە بەهۆی ئەوەی گواستنەوەی ناوبراو هیچ بڕە پارەیەکی تێناچێت، بیر لە گواستنەوەی بکەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button