ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆیەکی کەم بینراو؛ هاندەرانی بارسا گاڵتە بە فینیسیۆس دەکەن

Yariga App

یاریگا –

لە دیمەنێکی کەم بینراودا لە دوای دانیشاندنی لە یاریی کلاسیکۆ، گرتە ڤیدیۆییەک لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی سۆشیەڵ مێدیا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا هاندەرانی بارسێلۆنا گاڵتە بە ڤینیسیۆس جونیۆر دەکەن.

بارسا بە ئەنجامی 4-3 چوارەم کلاسیکۆی  وەرزەکەی لە ریال بردەوە بەتەواوەتی خۆی لە یەکلاکردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی نزیک کردەوە کاتێک جیاوازیی خۆی و رکابەرە مێژووییەکەی بۆ 7 خاڵ بەرزکردەوە پێش سێ هەفتە لە کۆتاییهاتنی لالیگا.

لە خولەکی 88 کە وا دیاربوو بەهۆی پێکانێکی هەستپێکراوەوە بوو، کارلۆ ئانچێلۆتی ڤینیسیۆسی بۆ ڤیکتۆر مونۆزی لاو دانیشاند.

لەکاتی رۆیشتنی بۆ سەر کورسی یەدەک، هاندەرانی بلاوگرانا بە بەرزکردنەوەی تۆپێکی کەنار دەریا گاڵتە بە سوپەرستارەکەی مێرێنگی دەکەن وەک گاڵتەپێکردن لە بێهیوابوونی ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە لە خەونی بردنەوەی باڵۆن دۆری وەرزی رابردوو کە درا بە رۆدر و، هەروەها ئەم وەرزەش کە بەبێ نازناو کۆتایی پێدەهێنن. ئەویش بێ وەڵام نابێت و بە زارەکیی بەرپەرچی هاندەرانی یانەی دژبەر دەداتەوە. بەڵام سەرچاوەکان هێشتا قسەکانی ڤینیسیۆسیان ئاشکرانەکردووە.

ڤینسیۆس جگە لە ئەسیستی گۆڵی دووەم بۆ کیلیان ئێمباپێ کە هاتریکی تۆمارکرد، نەیتوانی تۆڕی گۆڵی بارسێلۆنا بهەژێنێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button