ئینگلتەرا

مان سیتی لەگەڵ بەرگریکارێکی یوڤێنتۆس رێککەوتووە

Yariga App

یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ نیکۆڵۆ ساڤۆنای بەرگریکاری یوڤێنتۆس.

تیمەکەی گواردیۆلا سەرەتا چاوی لەسەر ئەندریە کامبیاسۆ بوو کە هاوتیمی ساڤۆنایە بەڵام نرخە بەرزەکەی وایکرد بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێن و ئەویشیان هەر لە هەمان یانەدا دۆزییەوە.

بەگوێرەی فوت مێرکاتۆ، مان سیتی هێشتا بە تەواوی بێ هیوانەبووە لە گواستنەوەی کامبیاسۆ بەڵام لەگەڵ ساڤۆنای لاو گەیشتووەتە رێککەوتن تاوەکو وەکو بژاردەی دووهەم بیگوازنەوە .

ساڤۆنا یەکەم یاری بۆ تیمی یەکەمی یۆڤی لە وەرزی ئەمساڵدا ئەنجامدا، دواتر  لە 35 یاری دیکەدا بەشداریکرد لە نێویاندا 27 یاری لە خولی ئیتاڵیدا. ئەمە جگە لەوەی لەلایەن لوچیانۆ سپالێتییەوە بانگهێشتی ئیتاڵیا کراوە.

هەمان سەرچاوە دەڵێت، مان سیتی لە هەمان کاتدا چاوی خستووەتە  سەر تینۆ لیڤرامێنتۆی بەرگریکاری باڵی نیوکاسڵ و .وێسلی فرانکای فلامینگۆ ئەمەش پاش ئەو کێشانەی تیمەکەی گواردیۆلا لە وەرزی ئەمساڵدا تووشی هات بەهۆی نەبوونی بەرگریکاری باڵی پێویست بە درێژایی وەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button