
یاریگا –
بێڵینگهام نەشتەرگەریی بۆ شانی دەکرێت و بەلایەنی کەمەوە مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جود بێڵینگهام نەشتەرگەریی بۆ شانی دەکرێت کە زیاتر لە ساڵێک و نیوە بە شانی بەستراوەوە یاریی دەکات، ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
Bellingham se operará del hombro pero hay dudas sobre si antes o después del Mundial de Clubes https://t.co/GlwDbdtko7
— Relevo (@relevo) May 11, 2025
بێڵینگهام بەهۆی ئەو پێکانەی لە نۆڤێمبەری 2023 لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە شانی تووشی بووە، زیاتر لە ساڵێک و نیوە بە شانی بەستراوەوە یاریی دەکات، بڕیاریداوە ئەم هاوینە نەشتەرگەریی بۆ شانی بکات، بەڵام هێشتا یەکلا نەبووەتەوە پێش مۆندیالی یانەکان دەبێت، یان دوای ئەو پاڵەوانێتییە ئینجا نەشتەرگەرییەکەی دەکات کە رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا دەستپێدەکات.
بێڵینگهام لەوەتەی نۆڤێمبەری 2023ـەوە لە شانی تووشی پێکان بووە، لەوکاتەوە تا ئێستا بە شانی بەستراو یاریی دەکات و نەشتەرگەریی نەکردووە، کە ئەوکات بەهۆی پێکانەکەی 18 رۆژ لە یاریکردن دابڕا، ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە لەوەتەی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە سێ جار تووشی پێکان بووە.
ناوەڕاستکارە 21 ساڵانەکەی مێرەنگی لەم وەرزە بە درێسی یانە مەدریدییەکە لە 48 یاری 13 گۆڵ و 14 ئەسیستی کردووە.