ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی پێرێز گەشتی بارسێلۆنای نەکردووە؟

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ هۆکارەکە باس دەکات

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی شاری بارسێلۆنای نەکردووە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە.

ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 17:15 بە کاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میونداری ریال مەدرید دەکات و رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پێرێز لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی بارسێلۆنای نەکردووە و پێشبینی دەکرێت، ئامادەی یارییەکە نەبێت.

ریال مەدرید نزیکە لەوەی ئەم وەرزە بەبێ نازناو تەواوبکات، چونکە بەجیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا، لە پلەی دووەمی لالیگادایە و لە ئەگەری دۆڕانی ئەم یارییە، هیواکانی بردنەوەی نازناوەکەی زۆر کەمدەبێتەوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی؛

پێدەچێت لەڕووی دامەزراوەییەوە پەیوەندییەکانی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا باش نین، ئەمەش بەهۆی ململانێی هەردوو یانەکە لەسەر کەیسی نێگرێیرا، کە درزێکی گەورەی لە نێوان هەردوو یانەکە دروستکردووە.

ریال مەدرید بەبێ چەندین بەرگریکار رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، هەریەکە لە ئانتۆنیۆ رودیگەر، ئیدێر میلیتاو، دەیڤد ئالابا، دانی کارڤاخال و فێرلاند مێندی بەهۆی پێکان بەشداری ئێل کلاسیکۆ ناکەن.

ئەمە چوارەم کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەکەیە لەم وەرزەدا، بارسا هەرسێ یاریی پێشووی بردووەتەوە و چاوی لە دووپاتکردنەوەی باڵادەستییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button