ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید گۆڵپارێزێکی دەوێت و دوو ئامانجی دەستنیشانکردووە

کۆرتوا مەدرید جێدەهێڵێت؟

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بیر لە سەردەمی دوای تیبو کۆرتوا دەکاتەوە و خەریکە هەڵسەنگاندن بۆ چەند گۆڵپارێزێک دەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پلانەکانی گواستنەوەی هاوینەی داڕێشتووە و چاوەڕێی هاتنی راهێنەرێکی نوێن، تاوەکو پڕۆسەی نوێکردنەوەی یانەکە دەستپێبکەن.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، هەرچەندە ریال مەدرید نایەوێت بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری کۆرتوا ببێت، بەڵام بیر لە سەردەمی دوای گۆڵپارێزە بەلجیکییەکەش دەکاتەوە، بۆیە چەند ناوێکی نوێی خستووەتە لیستی دڵخوازەکان.

ریال مەدرید لە گواستنەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول نزیکە و چاویشی بڕیوەتە دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی ئارسیناڵ و بارت ڤێربروغن، گۆڵپارێزی برایتن.

ڤێربروغنی هۆڵەندی تەمەن 22 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین گۆڵپارێزانی پرێمەرلیگ و تیمی زانیاری دەستخەرانی ریال مەدرید زۆرییان بەدڵە.

هۆکارێکی دیکەی پەیوەست بە پلانەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێک، ناڕوونی چارەنووسی ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ئۆکراینییە، چونکە چاوی لە بەشداری زیاترە و لەبوونی کۆرتواش، دەرفەتی تەواوی خۆی وەرناگرێت، بۆیە پێشبینی چوونە دەرەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، لونین لە هاوینی داهاتوودا ریال مەدرید جێدەهێڵێت، بۆیە مەدرید دەیەوێت بەزووترین کات گفتوگۆ لەگەڵ ڤێربروغن دەستپێبکات.

لەلایەکی دیکەوە، ریال مەدرید چاوی لە رایایە، بەڵام گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بژاردەی یەکەمی میکێل ئارتێتایە و یەکێکە لە باشترینەکانی پرێمەرلیگ، بۆیە ئەستەمە بە کورسی یەدەک رازیبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button