سعوودیەگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ پەیوەندی رۆناڵدۆ و نەسڕ ئاڵۆزبووە

دۆن پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی کریستانۆ رۆناڵدۆ لە نەسڕ ناڕوونە و ئێستا هەموو گفتوگۆییەکی نوێکردنەوەی گرێبەست وەستاوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، دوای دوا دۆڕانی نەسڕ بەرمبەر ئیتیحاد 3-2، تەواوی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەست راگیران، هەرچەندە پێشبینیدەکرا، رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێبکاتەوە.

بەهۆی کرانە دەرەوەی نەسڕ لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا و خراپی ئەنجامەکانی لە خولی رۆشن، رۆناڵدۆ بڕیاریداوە هەموو گفتوگۆیەک رابگرێت.

رۆناڵدۆ لە سەرەتای ساڵی 2023 لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد، بەڵام نەیتوانیوە هیچ نازناوێکی فەرمی بباتەوە، بۆیە رۆناڵدۆ جارێکی دیکە دەیەوێت داهاتووی خۆی هەڵبسەنگێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، لەوانەیە رۆناڵدۆ هەر لە سعوودیە بمێنێتەوە و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بە تایبەت زۆر باس لە پەیوەندیکردنی بە یانەی نیۆمی پاڵەوانی خولی پلەیەکی سعوودیە دەکرێت، چونکە پێشبینی دەکرێت ببێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان و ئەستێرەی گەورە کۆبکاتەوە.

ئامانجی گەورەی رۆناڵدۆ گەیاندنی ژمارەی گۆڵەکانیەتی بۆ 1000، بەر لەوەی واز لە یارییکردن بهێنێت، ئێستا ئەستێرە پۆرتوگالییەکە خاوەنی 934 گۆڵە.

سبەی دووشەممە، رۆناڵدۆ لەگەڵ تیمەکەی رووبەڕووی ئەخدوود دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button