ئینگلتەرا

لیڤەرپووڵ و مان یونایتد لە هەڵپەی کڕینی یاریزانێکی نۆورویچ سیتیدان

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ هاتۆتە پێشەوە بۆ کێبڕکێکردنی مانچستەر یونایتد لە کڕینی تۆد کانتوێڵی یاریزانی نۆرویچ سیتی.

یاریزانە ناوەڕاستکارە ئینگلیزیەکە لە یەکەم بەشداریکردنیدا لە پریمەرلیگ، توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، ئەگەرچی یانەکەشی لە کۆتا پلەی ریزبەندییەکەدا نیشتووە. بەڵام ئاستەکەی وای لە لیڤەرپووڵ و مان یو کردووە لە ئێستاوە بکەونە هەوڵی گواستنەوەی لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەدا.

بە گوێرەی سەرچاوەی دەیلی مەیڵ، لیڤەرپووڵ بڕی 30 ملیۆن پاوەندی بۆ ئامادە کردووە، بە تایبەت کاتێک کانتوێڵی تەمەن 21 ساڵ توانی بۆ دووەم یاری بەرامبەر ڕێدز لەم وەرزەدا تواناکانی خۆی پیشان بدات و سەرنجی بەرپرسانی لیڤەرپووڵ بە لای خۆیدا ڕابکێشێت، هەرچەندە کەنارییەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەیان بە کوڕانی یۆرگن کڵۆپ دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button